میسان -INA
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان ڕۆژی دووشەممە دەستگیرکردنی دوو گومانلێکراوی لەشەڕێکی چەکداری هۆزدا ڕاگەیاند کە بەهۆیەوە هاوڵاتیەکیان لەناوچەی نهر سەعد سەر قەزای عەلی غەربی لەباکوری پارێزگاکەدا کوژرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، فەرماندەیی پۆلیس وتی: "دوابەدوای ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەسەر ناکۆکیەکی خێڵەکیی بڵاوکراونەتەوە، هێزێک لە بنکەی پۆلیسی عەلی غەربی و فەوجی فریاکەوتنی میسانی پێنچ بنكە بەشی بەڕەنگاربوونەوەی تاوان، لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکان بەشداریانكرد لە دەستگیركردنی تاوانباران.