پەرلەمانتارێكی پارتی: هاوپەیمانی ڕزگاری لەهەوڵی كۆكردنەوە دەنگی نیوەی سەربەخۆكانە

سیاسی
  • 9-05-2022, 09:06
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان موحسن سەعدون ئەمڕۆ دووشەممە ئامادەیی حزبەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەمی لایەنە کوردستانییەکانی وەک یەکێتی نیشتمانی كوردستان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ناونانی سەرۆک کۆمار پشتڕاستکردەوە، هاوکات هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان پێشبینی دەكات كە پشتگیری نیوەی پەرلەمانتارانی سەربەخۆیە بەدەست بێنێت و هەنگاو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نیشتمانی بنێت.
    موحسن سەعدون بە كەناڵی عێراقییە ئەخبارییەی راگەیاند دوای ئەوەش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت ڕایگەیاند:"کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردەکانی هاوپەیمانی بۆ ڕزگارکردنی نیشتمان بە نوێنەرایەتی ڕەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی كوردستان و هاوپەیمانی سەروەری لە هەولێر پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر دووپات کردەوە بۆ داواکردن لەنوێنەرانی سەربەخۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت و کرانەوە بەڕووی لایەنگرانی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە نیشتمانیدا.
    سەید موقتەداسەدر ماوەی ٤٠ ڕۆژە چوارچێوەی هەماهەنگی دا بۆ پێکهێنانی حکومەت و نەیتوانی ئەو کارە بکات و هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمانیش لەگەڵ پەرلەمانتارانی سەربەخۆکان پەیوەندی دەکات بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکە".