بەغدا -INA
پەرلەمانتار عەدنان جابری ئەمڕۆ دووشەممە خواستی نوێنەرانی سەربەخۆ بۆ خستنەگەڕی دەستپێشخەرییەکە بۆ کۆتاییهێنان بنبەستی سیاسی و قەیرانی تەواوکردنی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە دووپاتکردەوە و هاوکات تەئکیدیشیکردەوە لەسەر پێگەی خۆیان وەک مەرجێک بۆ بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار و پشتگیریكردنی سەرۆک وەزیران ڕاسپێردرا.
عەدنان جابری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق، وتی: "هیچ پەرتبوونێك لەنێوان پەرلەمانتارانی سەربەخۆدا نییە، بەڵام بەشداربووان و دیالۆگێکی زۆر هەیە و بەم دواییانە کۆبوونەوەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی دەستپێشخەرییەکی چارەسەر و نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری كردنی بنبەستی سیاسی.
وتیشی: "هیچ فشارێک لەسەر سەربەخۆکان نییە و پێگەیان بەهێزە و ئەوانەن کە حکومەتی داهاتوو پێکدەهێنن و پشتگیری لە پێکهێنانی حکومەت دەکەن".
وتیشی: "زۆربەی هێزە سەربەخۆکان و سەرهەڵدان لە ئەنجومەنی نوێنەران هاوڕان لەسەر ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی و گەلانی عێراق هیواخوازن کە سەربەخۆکان دەستپێشخەرییەک بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانەی ئێستا چونکە کورسی زیاتری پێداون لە هێزە سیاسیە ناسراوەکان بۆیە هیوای چارەسەركردنیان هەیە.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات