بەغدا -INA
ئیحسان عەبدولجەببار جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری وزە و وەزیری نەوت ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ستافی پێشكەوتووی وەزارەتی كارەبا كۆ بووەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەكانی بەرهەمهێنانی سوتەمەنی و وزە.
وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، دەڵێت: "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە تواناكانی بەرهەمهێنانی كارەبای و پرۆژەكانی پاشەكەوتی سوتەمەنی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كرا و و كار بۆ زیادكردنی كارایی و كوالێتی دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان كرا.
هەروەها وتیشی باڵوێزی ئەمریكا لەبەغدا ماتیو تۆلەر بەشداری بەشێك لە كۆبوونەوەكەی كرد بە ئامانجی تاقیكردنەوەی هاوكاریەكان و تواناكان و پشتگیری دارایی كە سندوقی پشتیوانی هەناردەكردن و قەرزی زەرورەتی بەمەبەستی بەردەوامبوون و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی بەرهەمهێنان و پەیوەندی كارەبایی دابینكراوە، جگە لەگفتوگۆكردن لەسەر پشتیوانی سەرچاوە بەردەستەكانی تر".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پلانەكانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كرا بۆ كاركردن لەسەر یەكخستنی پیشەسازی نەوت لە سەرتاسەری وڵات و باشتركردنی وەبەرهێنانی سەرچاوەكان و باشتركردنی كوالیتی بڕیارەكە".