نەجەف - INA - حەیدەر فەرمان
فەرمانگەی تەندروستی نەجەف ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند كە یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی پەتای خوێنبەربوون تۆماركرا.
سەلیم حەمیداوی، وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی نەجەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند پارێزگای نەجەف یەكەم حاڵەتی تۆشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تۆماركرد.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندبوو كە هەشت حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە و ٤٠ حاڵەتەوە كە زیاتر لە نیوەیان لەپارێزگای زیقارە تۆماركراوە.