زاملی داوای هەڵمەتی بەپەلەی قیرتاوكردنی ڕێگاكانی "مەرگ" دەكات

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 20:13
  • +A -A

    بەغدا -INA
    حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە داوایكرد هەڵمەتێكی بەپەلە بۆ قیرتاوكردن و چاككردنەوەی  ڕێگا نێوان شارەكان و كە هەندێكی بەرێگای مەرك نارسراون دەست پێبكات بۆ كەمكردنەوەی دووبارەبوونەوەی ڕووداوە تراژیدییەكانی هاتوچۆ و هاوكات جەختیشیكردەوە لەسەر ئەوەكردەوە كە تەرخانكردنی دەرماڵەی پێویست بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كەبەشداری تەواوكردنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و خانووبەرە و ئاو و ئاوەڕۆ بكات.
    لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو تێیدا هاتووە: "زاملی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیكرد لە "نازلین محەمەد"، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و خانووبەرە و شارەوانییەكان و بە ئامادەبوونی جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەكانی پەیوەست بە كەرتی خانووبەرە و ئاوەدانكردنەوەی وڵات و ڕێگاكانی چارەسەركردنی پرسی دووبارەنەبوونەوەی ڕووداوە تراژیدییەكانی هاتووچۆ.
    زاملی داوای لەسەرجەمی دەزگا حكومییەكانی پەیوەندیدار بەتایبەتی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كرد هەڵمەتێكی بەپەلە بۆ قیرتاویكردنی چاككردنی ڕێگاكانی "مەرگ"  دەست پێبكەن بۆ كەمكردنەوەی ڕوداوە تراژیدییەكانی هاتوچۆ كە لەم دوایەدا زۆر بوەتەوە ژیانی هەوڵاتیانی زۆری بەو كارەساتە لەناوبرد، هەروەها گرنگی باش بدرێت بە كارەكانی خزمەتگوزاری  كە تایبەت بەباشتركردنی ژیانی هەواڵاتیان  لە ڕوەكانی خانووبەرە و ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگای گشتی و ئاوەدانكردنەوەی پرد و درۆستكردنی قوتابخانە .
    زاملی داوایكرد زەوییەكی فراوان و بیابانی بۆ دروستكردنی كۆمەڵگای خانووبەرەی ستونی بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی خانووبەرە بەكاربهێنێت و ڕۆڵێكی گەورەتریش بدات بە بردنەوەی كۆمپانیا ناوخۆیەكان بۆ دروستكردنی ئەم پرۆژانە.