ساعدی: پەیوەندی نێوان دەزگا ئەمنییەكانی ناوەند و هەرێم گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو

ئەمنی
  • 9-05-2022, 07:42
  • +A -A

    بەغدا -INA
    عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆرئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پەیوەندییەكانی هێزەئەمنییەكانی ناوەند و هەرێمی كوردستان باشتر بكرێن و لەبوارەكانی ئاڵوگۆڕی زانیاری و راهێنانیش پشتیوانی هەرێم دەبن.
    دەزگای دژەتیرۆر لە راگەیندراوێكدا كە  كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو وتێیدا  هاتووە: "لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە  ، كۆنفرانسی برای وەتەن بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو" لەگەڵ هەردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری هەولێر و سلێمانی كۆبونەتەوە، ئامانجی كۆبونەوەكەش زیاتركردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردو لایەنە لەبوارەكانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری.هەروەها لە كۆنفراسەكەدا چەندین گەورە ئەفسەر و دەزگاكانی هەواڵگری و هێزەكانی ئاسایش بەشداربوون.
    لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بوە بۆ ئەوەی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەرزترین ئاستی كاری بەیەكەوەیی بەرزبكرێتەوە، لەوانەش پشتیوانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە و مەشق و راهێنان بە هێزەكانی دژەتیرۆی كوردستان.
    عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر ئەوەشی خستوەتەڕو، روبەڕبونەوەی تیرۆر ئەركی هەمو لایەنەكانە و لەم بوارەشدا بڕیاردراوە لەبوارەكانی ئۆپراسیۆن، بەرەنگاری تیرۆر، راهێنان و بەدواداچون بۆ كێشە یاساییەكان دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هەرێمی كوردستان كاری هابەشی زیاتر بكەن.
    ساعدی وتی، دەزگاكانی دژەتیرۆری كوردستان سودمەند دەبن لەو راهێنان و مەشقكردنانەی كە دەزگای دژەتیرۆری عێراق سەرپەرشتییان دەكات، لەو چوارچێوەیەشدا كورسی تایبەت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری هەولێر و سلێمانی تەرخان دەكرێت.