کازمی پێشوازی لە هونەرمەندی شێوەکار سەعدی ئەلکەعبی کرد

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 19:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ دووشەممە "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران ، پێشوازی لەهونەرمەندی شێوەکاری عێراقی "سەعدی ئەلکەعبی " کرد.
    لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە: تیادا ئاماژە بەوە کراوە کە "کازمی " پێشوازی لە "ئەلکەعبی" کردووە و ستایشی خەڵاتە هونەرییە مەزنەکەی کردووە"
    وتیشی:"لەسەر دەوڵەت ئەرکە گرنگیان پێ بدات و دەستکەوتی داهێنەرانەیان بپارێزێت بۆ مەنەستی سەرخستنی پرۆسەی هونەری و کلتوری لە عێراقدا".