بەغداد/INA
ئەمرۆ دووشەممە، "مستەفا کازمی " فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی دانیشتوانی شەنگال دوو ڕێنمایی دەرکرد کە ژمارەیەک لە سەرۆک ھۆز و کەسایەتی و پیاو ماقوڵانی ناوچەکە و ژمارەیەک لە سەرکردە ئەمنیەکان ئامادەی بون .
لەڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تیایدا ھاتوە " لەو کۆبونەوەیەدا کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئامادەی بوون ، کازمی گوێی گرت بۆ ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕەوشی ئەمنی و ژیان وگرفتی خەڵکی لەوێ کە ڕووبەڕوویان بۆتەوە و ھاوکات گترین داواکارییەکانی وەفدەکە بەرقرارکردنی ئاسایشی دادوەری و چەسپاندنی سەقامگیریی بوو بۆ ناوچەکە .
کازمی جەختی لەسەر گرنگیی جێگیرکردن و بەهێزکردنی لایەنەکانی ژیانی ئاسایی و چالاکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکی ئەوێ کردەوە.
ھەروەک لەناوبردن و پاشماوەکانی تیرۆر و چەسپاندنی دەسەڵاتی دادوەری .
وتیشی: "ئەو ڕێککەوتنەی کە پێشتر لە شەنگال کراوە بە مەبەستی هێشتنەوە و ئامادەبوونی ئێستای دەوڵەتی عێراقە و پێویستە خەڵک پشتگیری لە پلانە ئەمنییەکان بکەن و ئەو هەڵانەی کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە چارەسەر بکەن"
کازمی دوو ڕێنمایی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ خێراکردنی تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی دامەزراندنی سندوقی نۆژەنکردنەوەی شەنگال.
بە دانانی ژمارەیەک لە کەسانی ناوچەکە بۆ دەزگا ئەمنییەکان لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی لەداھاتودا .
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات