بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان "مستەفا کازمی " ڕێنمایی نوێیان ئاراستەی دەزگا ئەمنییەکان کرد.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە ، رایگەیاندوە:"کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی پۆلیسی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور و سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتاری دادوەری.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئەمنی لە وڵات و پلانی ئەمنی و هەوڵەکانی هەواڵگری بۆ باشترکردنی ئاسایش لە سەرانسەری پارێزگاکان تاوتوێ کرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کازمی ستایشی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە سەرکەوتنی پلانی ئەمنی بۆ ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان و هەروەها ڕێگەی پێداون کە پیلانی تیرۆریستی پوچەڵ بکەنەوە لە بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیان و بازاڕە بازرگانییەکان لە ڕێگەی زۆرێک لە خۆکوژە دەستگیرکراوەکانەوە،
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وتیشی:"عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە و هەلومەرجی سەخت بۆتەوە و ئێمە لەزۆرێک لە فایلەکاندا سەرکەوتوو بووین لە کاتێکدا هێشتا دۆسیەکانی دیکە پێویستیان بە کار و کۆششی زیاتر هەیە و سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنیش، کازمی ئاماژەی بەبەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کرد بۆ بەدواداچوونی چەتەکانی داعش و گەیشتن بەئامانجەکانیان لەئامانجگرتنی سەرکردە و پاشماوەکانیان"
کازمی جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی هەیمەنەی دەوڵەت کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێوشوێنەکان لە بەرامبەر پێشێلکاری و هەوڵدان بۆ شکاندنی یاسا جێگیرن.
ھەروەک وتیشی: "لەو وڵاتەدا گرفتێکی گەورە هەیە، بەتایبەتی لەم ماوەی گواستنەوەیەدا کە ڕووبەری دەستدرێژییەکان زیاتر دەبێت"
راشیگەیاند: "ئەوانەن کە بە ناوی خێڵە لە یاسا دەرۆن و ئەوانە لەوانە نین"
ھەروەک راشیگەیاند: "پێویستە بەڕێوبەرایەتی کاروباری خێڵەکان لەوەزارەتی ناوخۆ ئەرکی سەرەکی خۆی جێبەجێبکات لەچارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کەمکردنەوەی هەندێک شێوازی خێڵەکی بیانی"
فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنماییەکانی پێشووی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان و پەک نەکەوتن لە سەپاندنی هەیمەنەی دەوڵەت و سەروەری یاسا نوێکردەوە
,جەختیشی لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەکی دەزگا ئەمنییەکان و ئەندامانی هێزە قارەمانەکانمان کردەوەی یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەکرێت’
بەپێی راگەیەندراوەکە، لەبەرامبەردا ئەنجومەنەکە ئاماژە بە مەترسی ماددە هۆشبەرەکان دەکات و ستایشی هەوڵە مەزنەکانی دەزگا ئەمنییەکانی کردووە لە بەدواداچوونی چەتەکانی ماددەی ھۆشبەر .
ھاوکات ستراتیژیەتێکی نوێی بۆ لەناوبردنی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان دروستکرد و ھەروەھا دادگاییکردنی قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئەنجومەنەکە بارودۆخی ئەمنی پارێزگاکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسیان تاوتوێکردو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکرد کە بەپێی دەقی بەیاننامەکە ئەدای ئەمنی پارێزگاکان باشتر دەکات.