بەغداد/ INA
ڕۆژی دووشەممەوەزیری بەرگری گفتوگۆی لەبارەی مەشق و گەشەپێدان و پشتیوانی لۆجستی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانانی ئەوروپاو ناتۆ کرد .
وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە تێدا ھاتوە " ئەمرۆ دوو شەممە وەزیری بەرگری "جومعە عەناد سەعدون" لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیکرد لە جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەوروپا فەریقی یەکەم " تیم ڕادفۆرد " فەرماندەی ئەرکانی ناتۆ لەعێراق فەریق " مایکل لۆلیسگارد "
ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکراوە : "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگا هاوبەشەکان لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی ئەوروپا و ئەرکی ناتۆ و وەزارەتی بەرگری بەتایبەتی لە بواری مەشق و گەشەپێدان و پاڵپشتی لۆجستیدا کرا"