7 تۆمەتبار لە ڕۆژئاوای بەغداد دەستگیرکران

ئەمنی
  • 9-05-2022, 17:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ  دووشەممە، پۆلیسی فیدراڵی  دەستگیرکردنی حەوت گومانلێکراوی بەتۆمەتی تەقەکردن لەڕۆژئاوای بەغداد ڕاگەیاند"ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی فیدڕاڵی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە تیایدا ھاتوە"دوای وەرگرتنی زانیاری ورد سەبارەت بە بوونی چەند حالتێکی تەقەکردن لە ناوچەی (الملحانیا) ی ڕۆژئاوای بەغدا، 
    دەست بەجێ ، تیمێکی ئەمنی لە لیوای 6ی فیرقەی دووەم و  هێزێکی پۆلیسی فیدراڵییەوە پێکهێنرا و بەھەماھەنگی لەگەڵ  یەکەیەکی هەواڵگری توانیان 
    6 تۆمەتبار دەستگیربکەن.
    ھەروەک دەمانچەیەکی ئێچ ئێس  کە لەلای  تۆمەتبارەکان بوو دەستی بەسەردا گیراوە"
    ئاماژە بەوەشکراوە کە هێزێکی فەوجی 2ی هەمان لیوا لەگەڵ یەکەیەک لە ھێزەکانی   پۆلیس تۆمەتبارێکیان لە "حەی عامل"  دەستگیرکرد کە چەکێکی  بێ مۆڵەتیان لە جۆری تفەنگێکی کلاشینکۆف هەڵگرتبوو،چەند مەغزەنێکی پر گوڵە، کە تۆمەتبارتەقەی بە ئاسماندا کردوە  و هاوڵاتیانی بێزار کردبوو"ھەروەک روونیشکراوەتەوە"تۆمەتباران و ماددە دەستبەسەرکراوەکان ڕادەستی لایەنەکانی لێکۆڵینەوە کراوە  بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و گرتنەبری  ڕێوشوێنی پێویست  لە دژیان"