بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆش ڕایگەیاند" (9) گومانلێکراو بە مادەی هۆشبەرەوە لە واست و نەینەوا دەستگیرکران.
وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە ئاشکرایکرد "یەکەیەک لە ھێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی رووبەرووبونەوەی ماددەی ھۆشبەر لە واست ، توانیان (3) تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە چەندین جۆر ماددەی ھۆشبەری لە جۆری کریستاڵ و حەبی هۆشبەر و چەندین ئامرازی قەدەغەکراو یان پێ بوە .لەلایەکی ترەوە ھێزێکی تایبەتی رووبەرووبونەوی مادەی هۆشبەر لە نەینەوا توانیان (6) تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادوەرەوە ھەبوو و ھەروەک دەستیشیان بەسەر چەند جۆرێک ماددە هۆشبەری وەک " کریستاڵ و ئامرازەکانی بەکارهێنانیدا گرت ، تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی (28 و 32) تایبەت بە مادەی هۆشبەر راگیراون تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان لەلایەن دادگاوە بەسەردا بەسەپێت .
مەسرور بارزانى لهگهڵ هاكان فيدان كۆبووهوه