بهغداـ INA
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 9 ئایاری 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و گفتوگۆکرا لەبارەی پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاو لە وڵات و دابەزینی ئاستی ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات.
سهرۆكایهتی كۆمار لهراگهیندراوێكدا كه كۆپیهك بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێدراوه راگهیاند" لە دیدارێكدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە پێویستە دۆسێی ئاو بکرێتە پێشینەی سەرەکی کارەکان وەک یەکێک لە بنەماکانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ھەروەھا باسی لەپێویستی پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرد بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندی ئاو لەسەر بنەماکانی دراوسێیەتی باش و رەچاوکردنی بەرژەوەندی ھاوبەش و زیان نەگەیاندن بە عێراق، ھاوکات ستایشی ھەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی کرد لەو بارەیەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بەپێویستی پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و کانیاو و نوێژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پەرەپێدانی پلانە ستراتیژییەکان کە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت هاوبەشی تێدا بکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەزایانی نێودەوڵەتی لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی و بە بیابان بوون و گۆڕانی کەشوھەوا، بەتایبەتی کە لە ئێستادا بووەتە قەیرانێکی جیھانی و بەشێکی وڵاتانی ناوچەکە گیرۆدەی بوون لە نێویاندا وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ھەروەھا دووپاتیکردەوە لەگرنگی بووژاندنەوەی خاکی میزۆپۆتامیا.
لای خۆیەوە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان سەبارەت بە دۆخی ئاو لە وڵات و پلانی چارەسەرکردنی ئەو ئاڵینگارییانەی کە رووبەڕووی دۆسیەی ئاو دەبێتەوە بەتایبەتی دابەزینی ئاستی ئاوی باران بۆ وەرزی ئێستا و قەیرانی وشکەساڵی و دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە بارەی بەشە ئاوی عێراق بۆ سەرۆک کۆمار خستەروو.
مەسرور بارزانى لهگهڵ هاكان فيدان كۆبووهوه