بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە، لەگەڵا باڵیۆزی فەنزەوێلا ئارتورو ئەنیبال رامیریز پەیوەندیەكانی دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە باڵیۆزی فەنزەوێلا ئارتورو ئەنیبال رامیریز.
ئاشكرایكرد: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگەكانی پتەوكردنیان لەبوارە جیاجیاكان و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەل و گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتییان تاوتوێكرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكرا، كە باڵیۆزی فەنزەوێلا جەختی لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات