دادگا سەبارەت بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە موسڵ بەیاننامەیەك دەردەكات

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ دوو دووشەممە بەیاننامەیەكی لەسەر وردەكاری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە لای چەپی موسڵ بڵاوكردەوە.
    ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ڕایگەیاند: دادگا لە پارێزگای نەینەوا بە هاوكاری دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەكان توانی تاوانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی لای چەپی موسڵ لە 28ی نیسانی 2022 ئاشكرابكات كە بەهۆیەوە یەك هاوڵاتی شەهید بوو و 9ی تریش برینداربوون. 
    ئاشكراشیكرد: دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا دەستبەجێ بڕیاریدا كە هێزێك لە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆری نەینەوا و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نەینەوا پێكبهێنرێت بۆ دەستگیركردنی تاوانباران.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت: دوای بەدواداچوون دەركەوت كە ئۆتۆمبێلەكە لە پارێزگای دهۆكەوە هاتووەتە ناوەوە، وتیشی: لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە هەماهەنگی كراوەو تاوانباریش دانی بە پەیوەندی خۆی ناوە لەگەڵ سەركردەیەكی ڕێكخراوی تیرۆریستی كە ئێستا لە ئەنقەرە نیشتەجێیە و لە ساڵی 2019ەوە فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەواوە دەرچووە.
    ئاشكراشیكرد:  ئەو ماددانەی لە تەقینەوەكەدا بەكارهاتوون كەرەستەی ئاسایی و لە ناوخۆ دروستكراون، رونیشیكردەوە: ڕێكخراوی تیرۆریستی بەرهەمی نەوت و گاز بەكاردەهێنێت بۆ زیادكردنی كاریگەری تەقینەوەكانی.
    ئاشكراشیكرد: دوای سەیكردنی تەلەفۆنی تۆمەتبارەكە دەركەوت كە تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لەبەدەستهێنانی ئەندامانی نوێ كە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە داواكراو نین و لەڕێگەی سایتەكان و  تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لەرێگی گروپی تایبەت بەدەستدەهێندرێن لەو  كەسانەی بیرۆكەی سەلەفییە توندڕەوەكان هەڵدەگرن، رونیشیكردەوە: دادوەریدۆسیەیەكی لە دژی سەركردەی هەڵاتوو ڕێكخستووە و دەزگا ئەمنییەكانیش ئەركیان پێسپێردراوە بەدواداچوون بۆ ئەندامانی ئەو گروپانە بكەن.