بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار بەرهەمی ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی فشارخستنەسەر تیرۆرو كۆتاییهێنان بە هەر كەلێنێك كە هەبێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاند: سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە وەزیری بەرگری جومعە عیناد و لە دیدارێكدا بارودۆخی ئەمنی وڵات و پێشكەوتنەكان و بەردەوامی هەوڵەكانی هێزە چەكدارەكان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی تیرۆر تاوتوێكرا.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: وەزیری بەرگری كورتەیەكی لەبارەی بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەكان و شەڕی دژی شانە تیرۆریستییەكان باسكرد.
هاوكات بەرهەم ساڵح جەختیكردەوە: پێویستە هۆشیار بن و هیچ كەلێنێك لە ڕووی تیرۆرەوە دروست نەكەن بۆ ئەوەی كار بكەن بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان، وتیشی: پێویستە بەردەوام بین لە فشار خستنە سەر داعش و هەموو پشتیوانییەك بۆ هێزە ئەمنییەكانمان دابین بكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات