به‌غداـINA
بانكی ره‌شید ئه‌مرۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه نیازی وه‌رگرتنی پێشینه و قه‌ردیان له‌م بانكه هه‌یه كه‌نابێت ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینگه و ماڵپه‌ره وه‌همییانه بكه‌ن كه پرۆپاگنده‌ی پێدانی پێشینه و قه‌در ده‌كه‌ن به‌هاوكاری بانكی ره‌شید.بانكی ره‌شید له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بۆ به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) ناردووه راگه‌یاند" پێدانی پێشینه ته‌نها به‌رێگای بانكی ره‌شید ده‌بێت به‌ڵام قه‌رده‌كان به‌رێگای لقه‌كانی له‌به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه بانكی ره‌شید رێگا نادات لایه‌نێكی تر بێته نێوان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت پێشینه یان قه‌رد وه‌ربگرن و بانك و بانكی ره‌شید به‌رپرس نییه له‌به‌رامبه‌ر هیچ ره‌فتار و مامه‌له‌یه‌ك له‌ده‌روه‌ی خۆی، هه‌روه‌ها هۆشداری به‌هاوڵاتیانی دا كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نووسینگه و ماڵپه‌ره وه‌همیه‌كان نه‌كه‌ن كه پرۆپاگنده‌ی پێدانی پێشینه و قه‌در به‌هاوكاری بانكی ره‌شید ده‌كه‌ن.