بەغداد ـ INA
ئەمڕۆ دوو شەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بۆ داواكردنی موچە خۆپیشاندانیان كرد، و لە
پارێزگای زەیقاریش دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی تەكنیكی خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن دەكەن.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە سلێمانی رایگەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی دەستیان بەمانگرتن و خۆپیشاندان كرد.
وتیشی: خۆپیشاندەران داوای مووچەی مانگی سێی و چوار و دابەشکردنی مووچە لە ماوەی 30 ڕۆژ جارێک دەكەن بەبێ دواكەوتن.
هەروەها داوای بەرزكردنەوەی پلەكانیان دەكەن كە نایاسایی راگیراوە و هەروەك داوا دەكەن گۆڕینی پلە باڵاکان لە ناو زانکۆدا بە ڕێنمایی بێت و دەستی حزبەکان لە دامودەزگا ئەکادیمییەکان دوربێت.
هاوكات پەیامنێری ئاژانس هەواڵی عێراقی لە زەیقار رایگەیاند: دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی تەکنیکی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای کۆمپانیای نەوتی زەیقار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد دابمەزێن.
وتیشی: خۆپیشاندەران دەروازەی کۆمپانیای نەوتیان بەسوتاندنی تایە داخست.