بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە كەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند بۆ ڕۆژانی داهاتوو، كە پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەی گەرمای ئەم هەفتەیە دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەی ناوەڕاست تەندروست دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك پەڵە هەور دەبێت بۆ هەوری تەواو و ناوبەناو باران دەبارێت، هاوكات كەش و هەوای باشوریش تەندروست دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە، بەڵام لە بەشی باكووری وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: كەش و هەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك لە بەشی ناوەڕاست و باكور تەندروست دەبێت، هاوكات كەش و هەوای ناوچەی باشووریش تەندروست دەبێت، بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاستدا پلەی گەرما كەمێك كەم دەبێتەوە و نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوتر لە ناوچەكانی باكور و باشور.
دەستەی كەشناسی راشیگەیاند: كەش و هەوای ڕۆژی پێنج شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم و خۆڵبارین دەبێت و لە باكوریش كەش و هەوا تاڕادەیەك پەڵە هەور دەبێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین.
ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تەندروست و كەمێك تۆز دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای بەشی باكوور بەشێكی هەور دەبێت لەگەڵا بارانبارینی كەم، بەڵام پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی ناوەراست كەمدەبێتەوە و لەبەشی باكوری و باشووری وڵات ناگۆڕێت.