سەرچاوەئاوییەكان سەبارەت رۆشتنی گەنجێك بەناو روباری دیجلەدا رونكردنەوەدەدات

ناوخۆ
  • 8-05-2022, 22:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ، سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەی گەنجێك بە پیادەڕەو بەڕووباری دیجلەدا دەڕوات لێدوان دەدات و باسی ئەو بڕە ئاوەش دەكات كە دەرژێتە بەغدادەوە.
    ڕاوێژكاری وەزیری سەرچاوەئاوییەكان عەون زیاب ئەمڕۆ یەكشەممە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند:  ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبوەوە كە ئاماژە رۆشتنی گەنجێك دەكات بە پیادەڕەو بە ئاوی ڕووباری دیجلەدا ئیسغلالكراوە، بەڵام ڕاستیەكە ئەوەیە كە لێشاوی ئاوی ڕووبارەكە لە بەغداد دەگاتە 400 م٣ لە چركەیەكدا كە بڕێكی ئێجگار گەورەیە.
    وتیشی: وەزارەت كەمترین ئاو بەردەداتەوە بۆ روبارەكان بۆ ئەوەی سود لە ئاوەكە وەربگیرێت، ئێستا جگە لە پێویستی دابینكردنی ئاو بۆ سەوزە و بێستانەكان، بەردانەوەی ئاو بە لێشاو كەمكراوەتەوە چونكە وەرزی دروێنە دەستی پێكردووە.
    ئاشكراشیكرد: ئەو لێشاوەی ئێستا چەند بڕەیەكی گونجاو دابیندەكات و ئەوەشی دەگاتە سنووری بەسرە لەگەڵ میسان دەوروبەری 80 م 3 بۆ ئەوەی ڕێگە لە چوونەژوورەوەی خوێ لە كەنداو بگرێت و ئەم لێشاوانە بە مەبەستی دەستەبەركردنی سەلامەتی پێداویستیەكانی هاوینەیە.
    راشیگەیاند: لەگەڵ توركیا لێكتێگەیشتنی بەردەوام هەیە و پێمان وایە بەمنزیكانە شاندێك سەردانی عێراق دەكات بەمەبەستی گفتوگۆكردن و دیاریكردنی پشكی دیجلە و فورات.
    سەبارەت بە ئێرانیش، وتی: ئێران رێڕەوی 6 ڕووباری گۆڕیوە و ئاوەكەی بەتەواوی بڕدرا كە ئاوی دیالەی تێدا دابیندەكرد و دۆسیەیەك ئامادەكرا و پێشكەشی سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كرا بۆ ئەوەی بەرێگای دیبلۆماسی بیگوێزێتەوە و گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە تاران وەڵامی داواكاریەكانمان ناداتەوە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی تەكنیكی سەبارەت بە كێشەكە.