بەغدا - INA- ویسام ئەلملا
وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ یەكشەممە هۆكارەكانی گۆڕانی كەش و هەوا و پیسبوونی ژینگەیی لە عێراق دەستنیشان كرد و هاوكات پێشنیاری چارەسەركردنیشی كرد.
عیسا ئەلفەیاز، بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەكنیكی وەزارەتی ژینگە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: پیسبوونی ژینگەیی بەهۆی زۆربوونی كارگەكانی خشت و كەرپوچە ، كە 200 كارگەیان هەیە لە بەغدا و 400 كارگە لە سەرانسەری عێراق .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دیاریكەری بنەڕەتی كارگە خشتەكان ئەوەیە كە 5 كیلۆمەتر لە سنوری شارەوانییەوە دوورە و ئەمەش كاری پێدەكرێت، بەڵام كەڵەكەبوونی 50 كارگە لە شوێنێك بارێكی ژینگەیی دروست دەكات و ئەمەش پێویستی بە یاسادانانی نوێ هەیە بۆ ڕەچاوكردنی باری ژینگەیی و دووریی نێوان كارگەیەك وكارگەیەكی تر.
گوتیشی : وەزارەتەكە دەستەیەكی ڕاوێژكارییە نەك جێبەجێكار، گوتیشی : گۆڕانی كەش و هەوا بەهۆی شۆڕشی پیشەسازی و پیسبوونی زۆر و ئۆكسیدی كاربۆن لە كەش و هەوادا و هەروەها بەغدا ملیۆنەها ئۆتۆمبێلی تێدایە لە نەبوونی گواستنەوەی بە كۆمەڵ ئاستی پیسبوونی هەوا زۆربووە.
وتیشی: چارەسەر بۆ گۆڕانی كەش و هەوا لە چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی دووكەلی و كارەبایی و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی بە كۆمەڵەوە دوورە.