سەحاف: نەتەوەیەكگرتوەكان ستایشی ڕاپۆرتی عێراق لەسەر پەیماننامەی دژ بە ئەشكەنجە دەكات

سیاسی
  • 8-05-2022, 19:10
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان دووەمین ڕاپۆرتی عێراق سەبارەت بە پەیماننامەی دژ بە ئەشكەنجە بەرزدەنرخێنێت.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەوە بڵاوكراوەتەوەو دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیەوە كەوتوە، دەڵێت: كۆمیتەی دژ بە ئەشكەنجەی نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان، دووەمین ڕاپۆرتی عێراق لەسەر پەیماننامەی دژ بە ئەشكەنجە بەرزنرخاند، ئەمەش لە گفتووگۆیەكدا كە لە رۆژانی  26-27/ 04 / 2022 لە كۆشكی ویلسن لە بارەگای كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێف بەڕێوەچوو.
    ئاشكراشیكرد: پسپۆڕانی لیژنەكە ستایشی ئەو ڕاهێنانەیان كرد كە دامەزراوەكانی حكومەتی عێراق لە كۆلێژەكانی پۆلیس و سەربازی دابینیانكردووە و پرسیاریانكرد سەبارەت بە بەدواداچوونی عێراق بۆ بەندەكانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی دژی ئەشكەنجە.