بەغداد - INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەكشەممە، درێژكردنەوەی ماوەی یاسادادان و دیاریكردنی وادەی دانیشتنەكانی راگەیاند.
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری یەكەم و جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی گرنگترین بابەتەكانی پەیوەست بە بەرنامەی كار و ئەنجامدانی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی داهاتوودا.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێك درا، یەكەم: درێژكردنەوەی ماوەی یاسادادانی یەكەم/ لە ساڵی یاسادانانی یەكەم/ خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، مانگ یەكەم، بەپێی حوكمەكانی ماددەی (58/دووەم) لە دەستور، بە مەبەستی تەواوكردنی ژمارەیەك لە یاساكان و ئەرك و مافە دەستورییەكان.
دووەم: بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا دەست بە دانیشتەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە كە دەكاتە 11 و 12ی ئایار، و بەرنامەی كار پێكدێت لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای تاوانباركردنی ئاساییبونەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیست، و دەنگدان بە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، لەگەڵ تەواوكردنی پێكهێنانی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات