بەغدا - INA - فاتیمە رەحمە
وەزارەتی بەرگری یەكشەممە ئیمزاکردنی گرێبەستەکانی لەگەڵ ئەمریکاو فەرەنسا بۆ هاوردەکردنی چەکی پێشکەوتوو و بەهێزکردنی كەتیبەی تۆپخانەکان.
لیوا ڕوكن عەبد عەرادی، فەرماندەی هێزەكانی تۆپخانەکانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "وەزارەتی بەرگری گرێبەست لەگەڵ فەرەنسا و ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی چەکی پێشکەوتوو لەوانە جۆرەكانی تۆپخانەکان کە بەم دواییانە سەلماندوویەتی کاریگەری هەیە لە شەڕەکان دژ چەتەکانی داعشدا"
وتیشی: "دەوڵەت بەردەوامە لە گەشەپێدانی چەک لە خزمەتگوزاریە ئەمنییەکاندا لە هاوردەکردنی چەکی قۆڵی درێژدا کە دوژمن لە دووری درێژدا دەکەنە ئامانج دوای ئەوەی کاریگەری خۆی لە شەڕدا دەرخست، کە لە فڕۆکە و تفەنگ باشترە"
وتیشی: "هاوردەکردنی کەلوپەلی چەکی نوێ دەبێتە بەشێک لە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا"