بەغداد/ INA
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عبداللە ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە داوایکردکە ئەوشوێنانەی کە تای خوێنبەربوونیان لێ دەرکەوتووە گۆشەگیربکرێن،
شاخەوان لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتوە وتی ئێمە بەڕاڕاییەوە بەدووداچون دەکەین بۆ مەسەلەی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون و هۆشداریشی دا لە بڵاوبوونەوەی فایرۆسەکە وزۆربوونی ژمارەی تووشبوان و مردووان .
هەروەها داوای لە حکومەتی فیدڕاڵ کرد کە بەزووترین کات
لێژنەیەکی تەندروستی لەوەزارەتی تەندروستی ولایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکان پێکبهێنێت بۆ گەمارۆدانی ئەم ڤایرۆسە و سنووردارکردنی زیانەکانی کەبوونەتە مەترسیەک بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان.
هەروەها بانگەشەی کرد بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی پەتاکەیان لێ دەرکەوتووە گۆشەگیر بکرێن و جگەلەوەش ڕێکاری خۆپارێزی بگیرێتە بەر لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە و نەخۆشخانەش بەهەموو پێداویستیە پزیشکیەکانیەوە بۆئەم مەبەستە دابین بکرێت.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات