بەغداد / INA
وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕێز لە ئەندامێکی فەوجی هەشتەمی فریاکەوتنی بەغدا دەنێت کە دووهاوڵاتی بەرکەوتەی ڕووداوی هاتوچۆ رزگاردەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە جاوی کەوت بەیەکێک لەئەندامانی فەوجی فریاکەوتنی هەشتەمی بەغداد ئەویش لەبەر ئەو ئازایەتیەی کە نواندبووی لەڕزگارکردنی دووهاوڵاتی کەلەکاتێک سواری پاسکیل ببوون و لەگەڵ ماتۆڕێکدا بەریەک کەوتن ودەرەنجام ئاگر لە ماتۆڕەکە کەوتەوەو هەردوو جەستە هاووڵاتیەکە تووشی سووتان بوون لە شاری بەغداد.
بەیاننامەکە وتی وەزیر فەرمانیدا بەپێشخستنی پلەکەی بۆماوەی دووساڵ و خەڵاتێکی داراییشی پێشکەش کرد وجەختیشی لەسەر ئەوەکردەوەکە ئەم کارە مایەی شانازیە.
هەروەها بەیاننامەکەجەختی لەسەرئەوەکردەوە کە غانمی وتی ئەم پۆلیسە نموونەی ڕاستەقینەی دەزگای پۆلیسە وناونیشانێکی مەزنە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.