ئەنبار: هێزەكانمان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوە تیرۆرستان و خۆڵبارینیش كاریگەری لەسەر كامێرەكانی سنوور نەكرد

ئەمنی
  • 8-05-2022, 14:51
  • +A -A

    بەغدا -INA - فاتیمە ڕەحمە
    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار لە ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند لە كاتی بەرزبوونەوەی گەردەلوولی خۆڵبارانی كامێراكانی سەر سنوور هیچ كاریگەری خۆڵباریینەكەی لەسەر نابێت و كاری خۆی بەباشی دەكات .
    فەریق روكن نۆمان زوبەعی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:" هێزەكانمان ئامادەن بەپەرچ دانەوەی هەر جوڵەیەكی تیرۆریستی یان هەوڵی دزەكردن بدەنەوە، چونكە ئێشكگرەكان لە ناوچە بەرپرسیاریەتییەكاندا بڵاو دەكرێنەوە و هەموو كاتیش ئامادەبن بۆ وڵامدانەوەی تیرۆرستان بە تایبەتی لەو ڕۆژانەی كە كەشوهەوا نالەبارن و خۆڵ دەبارێت.
    وتیشی: "هەموو ناوەچەكانی لەسەر ڕێگای گشتی نێودەوڵەتی لە نێوان ئەردن و سوریا بازگەی ئەمنی تێیدایەو پارێزراوە و هەروەها بوونی كامێرای چاودێری لەسەر ئەو ڕێگایەی كە تۆز و گۆڕانكارییەكانی تری كەش و هەواوە كاریگەری نابێت لەسەر بینینی".