سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دكتۆر حەیدەر عەبادی فەرمانێكی دیوانی دەركرد تایبەت بە فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی. دەقی فەرمانەكە پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە، بەپێی مادەی (78) لە دەستوری عێراق وە بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (305) بۆ ساڵی 2017 وە لە پەرۆشیمان بۆ ئاسانكردنی گەشتی هاوڵاتیان لە ڕێگەی هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، دوابەدوای وەڵامدانەوەی دەسەڵاتە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕادەستكردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەكە بۆ دەسەڵاتی فیدڕالی بە پێی دەستوور، بڕیارماندا لەسەر ئەم خاڵانە 1. دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تایبەت بەسەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان كە تیایدا سەرپەرشتی و دەسەڵات لە ژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی فیدرالیدا دەبێت، هەروەها دیاریكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەو بەڕێوەبەرایەتیەوە و تەنسیب كردنی فەرمانبەران، رێكخستنیان و سوود وەرگرتن لەو پێكهاتانەی ئێستا هەیە لە ژێر دەسەلاتی وەزیری ناوخۆی فیدڕالیدا دەبێت، پاش دووبارە ڕێكخستنەوە و هەیكەلیەت و پەیوەستی بە دەسەڵاتی فیدڕالی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:- 1- بەشی پاراستنی تایبەتی هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر پەیوەست دەبن بەو بەرێوەبەرایەتییەی سەرەوە. 2- بەرێوەبەری بەشی پاراستن دەبێت ئەفسەر بێت وە نابێت پلەكەی لە (عقید) كەمتر بێت و جێگرەكەشی نابێت پلەكەی لە (مقدم) كەمتر بێت، هەردووكیان لە لایەن وەزیری ناوخۆی فیدڕاڵەوە هەڵدەبژێرێن. 3- دەبێت فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو پاپەندبن بەوپۆشاكەی دیاریكراوە بۆ هێزی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناخۆی فیدڕاڵ بە پێی ڕێنماییەكانی ژمارە (7) بۆ ساڵی 2014. 2. سیستەمی چاودێری (البایسز) دەبەسترێت بە سیستەمی سەرەكی لە بەغدا كە تایبەتە بە فڕۆكەخانەكان و دەروازەكانی هەرێم بە هەمان ئەو شێوەیەی كە لە دەروازەكانی تری عێڕاق كاری پێدەكرێت. 3. فەرمانگەی پاسپۆرت و جنسیە وە فەرمانبەرەكانیان لە هەولێر و سلێمانی دەبەسترێت بە وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵ بە پَی یاسا. 4. لیژنەی هونەری سەر بە دەستەی گشتی گومرگ سەرپەرشتی هەناردەكردن و هاوردەكردنی شتومەك دەكات لە هەردوو فڕۆكەخانەكە، پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە هاوردەی خۆماڵی و بیانی و پشكنینی ڕەزامەندیەكان بەپێی پسپۆڕیەكان وە هەروەها بەپێی ئەوبڕیارانەی كە لە كتابی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی هاتووە ژمارە (126) لە 9/5/2011. 5. ڕێگە دەدرێت بە گەشتە ئاسمانیە نێودەڵەتیەكان لە وە بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێم وە بەپێی ڕەزامەندییەكانی دەسەڵاتی ئاسمانی مەدەنی فیدڕالی پاش تەواوكردنی پێداویستیەكانی ئەم فەرمانی دیوانە، بە مەرجێك لە یەك هەفتە تێپەڕ نەبێت لەو بەروارە. 6. لیژنەیەكی باڵا پێكدێت بۆ سەرپەرشتیكردنی بەرێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و خاڵە سنوورییەكانی هەرێم، وە دڵنیابوون لە پاپەندبوونی بە ڕێنماییە فیدڕالیەكان، نوێنەری گشت دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانی ناوەند لە خۆدەگرێت وە هەرێم ڕاپۆرت بەرزدەكاتەوە بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان یان هەركەسێكی تەخویلكراو. دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران