بەغداد /INA ئامینە السلامی
کۆمپانیای گشتی دروستکردنی دەرمان ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاماری کارمەندانی خۆی خستە ڕوو و نوسراویشی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی کرد کە پاڵپشتی نرخەکانی بکات و گرێبەستی ساڵانەشی لەگەڵدا زیاتر بکات. ولەهەمانکاتیشدا بارستایی گرێبەستەکانی وڕێژەی جیاوازی نێوان نرخەکانی خۆی وبەرهەمە بیانیەکان خستەڕوو.
هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەوخالد محیی عەلوان بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە زۆربەی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە پوختن وماددەکان لە ئەوڕوپاوە هاوردەدەکرێن، وتیشی کە دەرمانەکانمان پوختن و باشن و خۆیان لەقەرەی دەرمانە بیانیەکان دەدەن.
هەروەها علوان وتی نرخەکانی ناوخۆ پێویستیان بە پاڵپشتی حکومەت هەیە چونکە نرخی مادەی خام و نرخی دۆلاریش بەرزبووەتەوە، ڕوونیشی کردەوەکە نرخی دەرمانی کۆمپانیاکەمان هەرزانە گەر لەگەڵ دەرمانی بیانی بەراوردبکرێت بەڕێژەی ٣٠٠-٤٠٠٪ ئاماژەشی بەوەدا کە نرخەکان لەئاستی ئومێدی کۆمپانیاکەدانیە چونکە مادەی خاوی دەرمان بەڕێژەی ١٠٠٪وهەندێکیشیان بەڕێژەی ٢٠٠٪
بەرزبووەتەوە ئەمانەش هەموو کاریگەریان لەسەر نرخەکان کردووە.
علوان وتی کە نرخ لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دیاریدەکرێت وکۆمپانیاکەمان پێویستی بە پاڵپشتی زیاتری وەزارەت هەیە و وتیشی کە ڕێژەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکە گەیشتۆتە هەشت ملیاردینار ساڵانە، هیواشی خواست کەئەوڕێژەیە زیاتر بکرێت تاکو کۆمپانیاکە داهاتی زۆرتر بێت وبتوانێت مووچەی کارمەندانی بداتکەژمارەیان دەگاتە شەش هەزار کارمەند کەچی کۆمپانیا ئەهلیەکان ژمارەی کارمەندانیان زۆر لەمە کەمترە، هەروەها وتی کە ئەم کۆمپانیایە حکومیەوتایبەتمەندی خۆی هەیە ولەبەرژەوەندی هاوڵاتی دامەزرێنراوە و پێویستە نرخەکانیشی گونجاوبن.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا