له‌عێراق " زیاتر لە 12000 قوتابی خوێندنی باڵا تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ ئەنجامدەدەن

ناوخۆ
  • 8-05-2022, 12:25
  • +A -A

    بەغدا -INA
    وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند كە زیاتر لە ١٢ هەزار قوباتی خوێندنی باڵا بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ - ٢٠٢١ دەكەن.
    ئەو وەزارەتە لە راگەیندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  كۆپییەكی دەست كەوت تێیدا هاتووە :"زانكۆكانی عێراق تاقیكردنەوەی كۆتاییان بۆ قوتابیانی خۆوێندنی باڵا ئەنجام داوە كە ژمارەیان ١٢ هەزار و ٦٩١ قوتابییە، كە سەر بە ١٩٧٦ پرۆگرامە و بڕوانامەیە دبلۆمی باڵاو ماسترو دكتۆرا یە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت لە زیاتر لە ٣٠ زانكۆدا بەپێی كاتەكانی ساڵنامەی زانكۆ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢- ٢٠٢١ و لەبەر ڕۆشنایی ئەو دەسەڵاتانەی كە لە زانكۆ و ئەنجومەنەكانیان هەیە".