كفری... گەنجێك بەدەمانچە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ‌‌

ئەمنی
  • 8-05-2022, 12:06
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە گەنجێكی تەمەن 26 ساڵان لە ماڵەكەی خۆیدا لە قەزای كفری و بە دەمانچە كۆتایی بەژیانی خۆیهێنا.  
    پۆلیسی گەرمیان له‌راگەیندراوێكدا  كەكۆپییەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووه‌ تیدا هاتووە: " سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای كفری گەنجێكی 26 ساڵان بەناوی (محەمەد ئەحمەد محەمەد) هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدابوو".  
    وتیشی، "بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لە ماڵی خۆیان بە دەمانچەكەی خۆی فیشەكی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".