بەغداد / INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەم ڕایگەیاندکەپلەکانی گەرما لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەرزدەبێتەوە.
بەیاننامەی دەستەی کەشناسی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" کە ڕۆژی دووشەم لەناوچەکانی باشوور وناوەڕاست ساف دەبێت وهەندێک هەوراویش دەبێت و لەباکووریش ساف و هەندێک هەوردەبێت، لەسەرانسەری وڵاتیشدا پلەکانی گەرما تۆزێک بەرزدەبێتەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژی سێشەممە لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست وباکوور ساف و هەندێک تۆزاوی دەبێت کەچی لە باشووری وڵات ساف وهەندێک تەماوی دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما لەسەرانسەری وڵات هەندێک بەرزدەبێتەوە.
هەروەها بەیاننامەکە راگهیاند" کە ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف و هەندێک هەوروتۆزێکی کەم دەبێت و لەباکووریشدا ساف و هەندێک تەماوی دەبێت لەسەرانسەری وڵاتیشدا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەدا کەڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوولەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف دەبێت هەندێکیش هەوراوی دەبێت وکەچی لەباکوورداساف و هەندێک هەوردەبێت بەڵام پلەکانی گەرما لەوڵاتدا بەرزدەبێتەوە.