هەولێر - INA
دكتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان قسەكانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی سەبارەت بەوەی وەزارەتەكە رێگەنادات بەغدا دەرمان بنێرێت بۆ سلێمانی رەتدەكاتەوە.
د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە : "دەربارەی وتەكانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەناوی بڕیار رەشید، كە ئاماژەی بەوەداوە گوایە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگری لە هاتنی دەرمان كردوە لە بەغداوە بۆ پاریزگای سلێمانی، لێرەوە بۆ رای گشتی و هاونیشتمانیانمان لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنین كە ئەمەی وتراوە هیچ ئەصل و ئەساسی نیەو جگە لە مەرامی سیاسی و وروژاندنی هەستی هاوڵاتیانی سلێمانی خۆشەویست هیچیتر نیە چونكە ناوبراو بێ ئاگاداربون لە چۆنیەتی هاتنی دەرمان لە بەغداو دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان ئەم قسانەی كردوە".ئاماژەی بەوەشكردوە، "بە هاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین كە هاتنی دەرمان لە رێگەی دامەزراوەی كیمادیاوە لە بەغدا راستەوخۆ دەگاتە كۆگای دەرمانی پارێزگاكان و ناگەڕێتەوە كۆگاكانی وەزارەتی تەندروستی تا بەشە دەرمانی پارێزگاكان دیاری بكات".
د.ئاسۆ حەوێزی وتیشی پێدانی بودجەی زیاتری كۆرۆنا كە لەبەغداوە دەگەیشتە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی شایەدی ئەو كارانەن كە ئەنجامدراوە لە پارێزگاكە و بەئەركی خۆشمان دەزانین خزمەتی هەمو پارێزگگاكان بكەین بێ جیاوازی.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا