ده‌ستپاكی: سه‌رپێچی یاسایی له‌یه‌كێكی له‌گرێبه‌سته‌كانی شاره‌وانی كه‌ركووك گیراوه‌

ناوخۆ
  • 8-05-2022, 10:40
  • +A -A

    به‌غداـ INA  

     ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئیتیحادی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ راگه‌یاند كه‌ سه‌رپێچی یاسایی له‌یه‌كێك له‌گرێبه‌سته‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركووك گرتووه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌كرێدانی پاركی باشووری كه‌ركووك. 

     ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ راگه‌یاند" پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م سه‌رپێچیه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی یاداشتێكی یاسایی بووه‌ كه‌باس له‌وه‌ ده‌كات تیمێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌نووسینگه‌ی كه‌ركووك له‌دوایی لێكۆلینه‌وه‌ و وردبینی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌گرێبه‌سته‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی پارێزگا ئه‌م سه‌رپێچیه‌ی دۆزیته‌وه‌ و ده‌ست نیشانی كردووه‌.

     هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م تیمه‌ توانیه‌وه‌ سه‌رپێچی یاسایی له‌گرێبه‌ستی به‌كرێدانی پاركی باشووری كه‌ركووكی یه‌ك و دوو كه‌ به‌یه‌كێك له‌وه‌ربه‌رهێنه‌رانی داوه‌ دیار بكات كه‌ به‌به‌های  (224,375,000) دينار بۆ یه‌ك ساڵ پێداوه‌، هه‌روه‌ها راگرتنی به‌رێوبه‌ری پاركه‌كه‌شی راگرتووه‌‌.