بەغداد /INA نصار الحاج
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مهزهر محمد ساڵح پێشنیازی ئەوەیکرد کە بارستایی وەبەرهێنان لە شەش کەرتدا زیاتر بکرێت بۆ چەند قاتکردنی ڕێژەی گەشەسەندن لەهەمان کاتیشدا ڕێژەی کەمبوونەوەی بەگەڕخستنی لە سێ کەرتی گرنگدا خستەڕوو.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەعێڕاق پەڕەپێدان و گەشەسەندنی خێرای بەیەکێک لەئەرکە بەراییەکانی خۆی هەژمارکردووەبۆتێپەڕاندنی ئابووری یەک سەرچاوەیی، چونکە تاهەنووکە نەوتی خاو زۆرینەی بەرهەمی نێوخۆ پێکدەهێنێت ، وتیشی کەکەرتی پیشەسازی دەرهێنانی نەوتی خاوزیاتر لەنیوەی بەرهەمی نێوخۆی وڵات پێکدەهێنێت
لەهەمان کاتیشدا داهاتی ئەو نەوتە بەگرنگترین پایەکانی نەختینەکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان هەژماردەکرێت.
ساڵح ئاماژەی بەوەکرد کە هێزەنیشیمانیەکانی بەگەڕخستن لەڕووی کەرتەکانەوە دابەشدەبن و بەشدارێکی مەزن وفراوانن لەدروستکردنی بەرهەمی ناوخۆ بەڕێژەی ٢٪ کەرتی کشتوکاڵیش ڕێژەی ٥٪دەگرێتەوە کە نزیکەی ٢١٪ی هێزی کار پێکدەهێنێت، هروەها پیشەسازی بگۆڕی ڕێژەکەی ١٪ی داهاتی نێوخۆییە و نزیکەی ١٨٪ هێزی کار دەگرێتەوە ئەمەش مانای وایە کە لاسەنگیەک لە پەیکەری ئابووری و جەمسەرگەری لاوازی بەرهەمهێناندا هەیە لەهەردوو کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازیداو چڕیەکی هێزی کارلەئارادایە کەلەبواری خزمەتگوزاریەکاندا کاردەکەن ئەویش بە بەرهەمهێنانێکی کەم کەزوربەیان لەسەر داهاتی فڕۆشەمەنی وزە دەژین.
ساڵح ڕوونی کردەوە کە پلانەکەنی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی وئابووری پێنجی و دەیی گەشەسەندنی کەرتەئابووریەکان دەستنیشان دەکەن لەپێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لە بەشداریپێکردنی کەرتە بەرهەمهێنەرە گرنگەکانی دەرەوەی کەرتی نەوتی خاو کە بەفرەجۆرکردنی بونیادی ئابووری هەمەکی هەژماردەکرێت.
هەروەها ڕاوێژکاری کازمی چەند پێشنیازێکی خستە ڕوو بۆ سەبارەت بە گۆڕینی تەرزی بەرهەمهێنان لە ئەرککردنی کارو وەبەرهێنان بە سەرمایەی نیشتیمانی لەبەرژەوەندی کەرتە ڕاستەقینەکان ، کەلە بەگەورەڕاگرتنی ڕۆڵی کەرتی کشتوکاڵ لەپەڕەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی تاکو دەگاتە پیشەسازی بگۆڕکێ و خزمەتگوزاریە نمرەییەکان ئەویش بەبێ پەراوێزخستنی ئەوەی کە کۆت وبەند هەیە لەسەر وەبەرهێنانی ڕێکسازی لەبواری بونیادی پاشخانی مادی و دەزگایی.
ساڵح جەختیشی لەسەر ئەوەکردەوەکەگەشەسەندنی فرەجۆر بەڕێژەیەکی چەندقاتی زیاتردەکات لەژێرخانی ئابووری لەپێش هەمووشیانەوە شەش کەرت کە ئەم پێشڕەویە ئابووریە دەیانگرێتەوە کە لەکەرتەکانی کارەبا و ئاوو گواستنەوەوگەیاندن وفێرخوازی و تەندروستیدا بەرجەستەدەبن، نەتەوانیش بەهەماهەنگی نێوان کەرتی تایبەت و بەرنامە ئابووریەکانی وڵات پێشدەکەون.