بەغدا -INA
هەیسم جبوری ڕاوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە کە لەئێستادا یاسادانانی یاسای نەوت و گاز پێویستییەکی بەپەلە بۆ کۆتایی هێنان بە كێشەكانی دۆسیەی نەوت لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان ،وتیشی حکومەت دەتوانێت بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران ئەگەر دەنگی پەرلەمانی هەبێت و ڕێگەپێبدات بۆ پێشنیارکردنی نرخێک بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دیاری بكرێت.
جبوری كەناڵی عێراقییە ئەخبارییەی راگەیاند و ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت :"دادگای فیدراڵی"، بڕیارەکەی کە یاسای نەوت و گازی هەرێم نادەستوورییە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ناچار دەکات جێبەجێی بکەن”.
وتیشی: "حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بژاردەیەکی تریان نییە جگە لەجێبەجێکردنی بڕیارەکە و دەتوانرێت لەڕێگەی بژاردەوە جێبەجێبکرێت لەوانە یاسادانانی یاسای نەوت و غاز یان پەرەپێدانی ئەو بڕگانەی کە لە یاسای بودجەدا.
دووپاتكردەوە :"چارەسەرێک لە ڕێگەی یاسای نەوت و گازەوە دەدۆزرێتەوە، کە یاسادانانەکەی بەتەواوی پێویست و بەپەلە بووە و بەبێ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ناتوانرێت بودجە یاسایی بکرێت" .
لە دۆسێی بودجەدا، جبوری ئاماژەی بەوەدا کە " حکومەت ئامادەیە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ پێشکەش بکات ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بدات بۆ ناردنی یاساکە بۆ ئەنجومەنی یاسا و وەزارەتی داراییش پڕۆژە سەرەتاییەکەی تەواو کرد دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو وەزارەتەكان.
لەسەر نرخی بەرمیلێک نەوت لەبودجەدا وتی: "نرخی فرۆشتنی ئێستا لەبازاڕی جیهانی کە ١٠٠ دۆلار تێدەپەڕێت ناتوانرێت بەم نرخە لە بودجەدا داینەین چونکە لەسەر قەیرانی جیهانی وەک شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا دروستکراوە و کردویەتیە نرخێکی بۆ ماوەی ساڵێك لەبودجە دابنرێت و بە بۆچونی من نرخی نەوت لەكاتی ئاسایی لە نێوان ٦٠-٧٠ دۆلار جێگیر دەبێت.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا