پەروەردەی هەرێم: سبەی ئه‌زمونه‌كانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌ ناكۆتاییه‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كات

ناوخۆ
  • 7-05-2022, 21:27
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند كه‌  سبه‌ینێ یەكشەممە ئه‌زمونه‌كانی وه‌رزی دووه‌م "خولی یه‌كه‌م"ی ‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌ ناكۆتاییه‌كانی خوێندن  ده‌ستپێده‌كات.
    ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌ رایگه‌یاند، سبه‌ی هەشتی ئایار جگه‌ له‌ پۆله‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌م)،  ئه‌زمونه‌كانی وه‌رزی دووه‌م "خولی یه‌كه‌م"ـی ‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌ ناكۆتاییه‌كانی خوێندن به‌ڕێوه‌ده‌چن.