هه‌ولێرـ INAـ عوسمان محه‌مه‌د ئه‌مین
هه‌ڵبه‌ستڤانی عێراقی كازم ئه‌لسه‌عدی كه‌له‌هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به‌نووسینی هه‌ڵبه‌ستی گۆرانی كردووه و هه‌ڵبه‌ستی خۆی به ژماره‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌ندانی عێراقی و عه‌ره‌بی داوه و كراون به‌گۆرانی، هه‌وه‌رها له‌بواری هه‌ڵبه‌ست و رۆژنامه‌نووسی كاریكردووه و له‌ساڵی 1995 عێراقی به‌جێهێشتووه و له‌ئیماراتی عه‌ره‌بی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌بیست ساڵ ماوه‌ته‌وه. له‌ئیمارات زیاتر نزیكبوویته‌وه له‌هونه‌رمه‌ندانی عێراقی و عه‌ره‌بی و هه‌ڵبه‌سته‌كانی كراون به‌گۆران و له‌ساڵی 2019 جارێكی دیكه گه‌رایته‌وه بۆعێراق.
هه‌ڵبه‌ستڤانی عێراقی ئێستا به‌میوانداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێره و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌ده‌رفه‌تی زانی ئه‌م دیداره له‌گه‌ڵی ساز بكات.
هۆكاری هاتنتان بۆ هه‌ولێر چی بو؟
سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنم و میواندریكردنم له‌هه‌رێمی كوردستان " شاری هه‌ولێر"، هه‌روه‌ها سوپاسی دڵۆڤانی و خه‌مخۆری ئه‌و به‌رێزه ده‌كه‌م بۆهه‌ڵبه‌ستڤان و هونه‌رمه‌ندان كه‌هه‌میشه پشتگیریان ده‌كات، زۆر خۆشحاڵم كه‌له‌ناو برایانی كوردم سوپاسی تایبه‌تم هه‌یه بۆ ئه‌م پێكهاته‌ی عێراق كه گه‌لی كورده.
سه‌رۆكی هه‌رێم چون په‌یوه‌ندی به‌ئێوه‌كرا بۆ دابینركردنی نیشته‌جبوونێك بۆتان له‌هه‌ولێر؟
به‌راستی من له‌خانه‌ی به‌ساڵاچووان بووم وبه‌رێگای كه‌سانی باش و خاوه‌ن چاكه به‌نێچیرڤان بارزانی راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌من شوێنی حه‌وانه‌وه‌م نییه، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ره‌یه قبۆڵی كرد و داوای كرد كه میوانداریم بكات له‌هه‌ولێری سه‌ربه‌رز و دووباره سڵاو ڕێزم هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌شداربوون له‌و یارمه‌تیدانه‌م كه‌وه‌كو شاهیه‌كه بۆم.
ئێستا ئێوه له‌هه‌ولێرن ئایا له‌داهاتوو دا دووباره ده‌ست به‌داهێنانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ده‌كه‌نه‌وه؟
پشت به‌خوا ده‌ستپێ ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ من دابرام و مافه‌كانم ونبوو و به‌دوای مافه‌كانی خۆم ده‌گه‌رێمه‌وه و هیچ ئومێدێكم به‌ده‌ست نه‌هات، پشت به‌خوا ده‌ست به‌داهێنانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر شتێكی جوان بو و له‌كاتی خۆیدا بو.
ئێوه ئه‌زموون و به‌خشینێكی گه‌وره‌تان هه‌بووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی عێراقی و عه‌ره‌بی ئایا ده‌كرێت گرنگتریان بزانین؟
به‌ڵێ راسته هه‌ڵبه‌سته‌كانم به هونه‌رمه‌ندانی عێراقی و عه‌ره‌بی داوه وه‌كو هه‌ڵبه‌ستی "كلنا عراقیین" ئێمه هه‌موومان عێراقی كه هونه‌رمه‌ند حوسێن جه‌سمی كردۆته گۆرانی و هه‌ڵبه‌ستی " انا عراقی" ئه‌من عێراقی مه كه هونه‌رمه‌ند وه‌لید ئه‌لشامی كرۆدته گۆرانی و هونه‌رمه‌ند ره‌زا عه‌بدولڵاهـ دوو هه‌ڵبه‌ستی منی كردۆته گۆرانی. هه‌روه‌ها جگه له‌هونه‌رمه‌ندانی عێراقی بۆ هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بیش هه‌ڵبه‌ستم نووسیوه وه‌كو هونه‌رمه‌ند دیانا حه‌داد به‌ناوی ئه‌هلول عیشق ده‌لونی" و بۆ هومه‌رند را‌شد ئه‌لماجد دوو هه‌ڵبه‌ستم بۆی نووسیوه به‌ناوی سه‌لامات و هه‌لی و هونه‌رمه‌ند وه‌لید ته‌وفیق و هونه‌رمه‌ندی ناوداری تونسی كه‌ناوم له‌بیرچووه. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی كازم ئه‌لساهر سێزده هه‌ڵبه‌ستی منی به‌گۆرانی وتووه، هونه‌رمه‌ند حاتم ئه‌لعێراقی هه‌ڵبه‌ستی ئه‌شوفه‌ك وێن یامهاجر وتووه كه‌دواتر بووه به‌سرود.
په‌خشینێكی باشتان هه‌بووه به‌هونه‌رمه‌ندان، ئایا ئێستاش ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌یه و هه‌ڵوێستیان چییه به‌رامبه‌ر به‌ئێوه؟
په‌یوه‌ندی نێوان من وهونه‌رمه‌ندان ماجید ئه‌لموهه‌ندیس و حاتم ئه‌لعێراقی و ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندانی دیكه هه‌ر به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی كه دابرانم زیاتر له‌هه‌موان ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ی كه‌ناوم هێنان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ من هه‌بوو، پێش چوار مانگ هونه‌رمه‌ند كازم ساهر هه‌لبه‌ستێكی منی به‌ناوی هه‌لا هه‌لا به‌گۆرانی وتووه، سوپاس بۆ خوا به‌خشین وپێدان به‌هونه‌رمه‌ندان به‌رده‌وامه، چونكه ئیراده و رژدی له‌لام هه‌ر ماوه بۆ ئه‌م بواره. به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی كه ئه‌من له‌خانه‌ی به‌ساڵاچوان بوو دابرام و هه‌ندێك بۆم سه‌خت بو، به‌ڵام ئێستا من خۆم ده‌بینمه‌وه كه‌سێك ئازاد و له‌گه‌ڵ ژیانێكی نوێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی زۆر به‌ڕێز دام و به‌ئازادی و به‌ڕێزه‌وه ره‌فتارم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر شوێنك برۆم.
داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی كوردستان بۆ میوانداریكردنت له‌هه‌ولێر چ هه‌ستێك له‌لای ئێوه دروستكرد؟
من خۆم به‌قه‌رداری به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانم بۆ ئه‌م هه‌لوێسته جوامێره‌ی به‌ڕێزیان و هه‌ست ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاتم بۆ هه‌ولێر قوناغێكی نوێ له‌ژیانم ده‌ستپێكرد، هه‌روه‌ها پێویسته زۆر سوپاسی ئه‌و به‌ڕیزانه بكه‌م له‌نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ من ماندی بوون و ره‌فتارێكی زۆر جوانیان نواند.
دوای هاتنتان بۆ هه‌ولێر و نیشته‌جێبوونتان چ هه‌ستێكتان هه‌یه؟
به‌راستی من زۆر سه‌رسام بووم، یه‌كه‌م جار تووشی شۆك بوم به‌شارستانیه‌تی كوردستان و دواتر زۆر خۆشحاڵ بوم و سه‌رسامیش بوم به‌پێشوازی خه‌ڵكی هه‌ولێر و هه‌ستم كرد كه‌من كوری ئه‌م وڵاته‌مه و من كه‌سێكم له‌ئه‌وان. دووباره ده‌كه‌مه كه كوردستان سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی شیعر و شاعیرانه، به‌راستی هه‌ستم به‌یه‌كسانی و دادوه‌ری كرد. به‌رێگای ئێوه‌وه په‌یامی خۆم به‌جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌گه‌ینم هه‌موو هیوام ئه‌وه له‌ئاستی خزمه‌تكردنی ئه‌وان بم و ئه‌وان به‌شاده‌ماری ژیانی خۆم ده‌زانم.
دوای ئه‌وه كه‌گه‌یشتم هه‌ر له‌دوێنێ وه ده‌ستكرده‌وه به‌كاری نووسینی قه‌سیده و هه‌ڵبه‌ست و یه‌كه‌م كارم لێره" قه‌سیده‌كه به‌ناوی وه‌لایی بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌م هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و كه‌م كه‌سم بینیوه وه‌كو كوردستان ئه‌و پێشوازیه گه‌رم و میوانداریه لێم بكه‌ن دووباره سوپاسیان ده‌كه‌م.