وەزیری سەرچاوەکانی ئاو:دەریاچەی ڕەزازە دەكەینە شوێنێكی گەشت و گوزار بۆ كەربەلا

ناوخۆ
  • 7-05-2022, 18:57
  • +A -A

    بەغدا -INA
    مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ئەمڕۆ شەممە تەئکیدیکردەوە کەگۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکان لەعیراق پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیە و هاوکات جەختیشیکردەوە کەلایەنی تورکیا بەشداربووە لە زیان گەیاندن بە عێراق لە ڕووی بەنەبوونی ئاو .
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی: "حەمدانی گەیشتە پارێزگای کەربەلا بۆ چاودێری کردنەوەی تێستی پرۆژەی ئاوی ڕەزازە" .
    وتیشی: "حەمدانی فەرمانی كردووە کە دەریاچەی ڕەزازە ببێتە جێگایەكی گەشت و گوزار بۆ دانیشتوانی کەربەلا و دوای ئەوەی پێداویستی ئاوییەكانی پێ پڕ بكرێتەوە" .
    حەمدانی وتیشی: "دەریاچەی ڕەزازە ئەرکی ئەوەیە ئەگەری نە هێڵانی دروست بوونی لافاو سەرچاوەی ئاوكەیشی تەنها لە دۆڵەکانی دەوروبەری خۆراک بدات و لە ئێستادا ئاوی زۆر لە دەریاچەی حەببانیە نەماوە تا زیادەكەی بەم. ڕێرەوە پڕ پێبكەینەوە.
    حەمدانی وتیشی: "دەوڵەتی تورکیا زیانەکانی لە ڕووی کەمی ئاوەوە لەگەڵ ئێمە هاوبەش کردووە، بەڵام ئێران تا ئێستا بەشداری نەکردوین"
    وتیشی: "لایەنی ئێرانی ئاگادارکراوەتەوە کە گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکان دوور لە عێراق و ئاراستەکردنی بەرەو لایەنی ئێران پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".