بەغداد /INA
سەرۆک کۆماربەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هەردووک جەختیان کردەوە لەسەر یەکڕیزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان.
بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی
سەرۆک کۆمار ئەمڕ ڕۆژی شەممە پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کردولەدیدارێکدا باس لەبارودۆخی گشتی وڵات کرا .
هەروەها هەردوو لایەن جەختیانکردەوەلەسەر گرنگی ئارامی وئاسایشی وڵات و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان دوورکردنەوەی مەترسیەکانیان لەهاووڵاتیان وپاڵپشتکردنی هێزەئەمنیەکان .
هەروەها هەردووسەرۆکایەتیەکە
جەختیانکردەوەلەسەر یەکڕیزی وتەبایی و پتەوکردنی ریزی نیشتیمانی بۆبەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان وهەروەها پاڵپشتکردنی گفتوگۆ بۆیەکلاکردنەوەی کێشەکان لەپێناو دابینکردنی شایستە نیشتیمانیەکان و پێداویستیەکانی هاووڵاتیان و باشکردنی بژێوی ژیانیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان وپاراستنی سەروەری عێڕاق.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات