نەجەفی پیرۆز ـ INA - حەیدەر فەرمان
وەزیری سەرچاوەکانی ئاو مەهدی ڕەشید حەمدانی ئەمڕۆ شەممە، روبەری ئەو ناوچەیەی دیاریکرد کەبۆ پلانی کشتوکاڵی هاوینە تەرخانکراوە.
حەمدانی لە میانەی لەسەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەجەفی پیرۆز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە پلانی کشتوکاڵی هاوینەدا ئاو بۆ 3 ملیۆن دۆنم دابین دەکات، وتیشی: بەپێی ڕەزامەندی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاو بۆ یەک ملیۆن دۆنم باخداری تەرخاندەکرێت و لەگەڵ دابنكردنی ئاو بۆ یەک ملیۆن دۆنم بۆ سەوزە و پشتیوانی لەبەرهەمی نیشتمانی تەرخاندەکرێت و هەروا ئاو بۆ یەك ملیۆن دۆنمی تر تەرخاندەكرێت كە پشتیان بە ئاوی ژێر زەوی بەستوە بۆ کشتوکاڵیی.
حەمدانی رونیكردەوە: دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان لە بەر ڕۆشنایی قەیرانی وشکەساڵی لە پێشینەی وەزارەتدایەو ئەم قەیرانەش نەک تەنها عێراق بەڵکو زۆربەی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی دراوسێشی گرتوەتەوە. مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ئەمڕۆ شەممە گەیشتە پارێزگای نەجەفی پیرۆز بەمەبەستی چاودێریکردنی بەشە ئاویی پارێزگاكە لە پلانی کشتوکاڵی هاوینەدا.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا