سەڵاحەدین ـ INA ـ فلەیح ئەلعوبەیدی
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سەلاحەدین ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: سەردانی وەفدی ئەمنی بەسەرۆکایەتی جومعە عیناد وەزیری بەرگری بۆ پارێزگاکە بۆ بەدواداچوونی سێ دۆسیە بوو.
لیوا روكن عەبدولموحسین حاتەم فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەبارەی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیرادەی پۆڵاین و هەروەها پرۆسەی دووبارە کردنەوەی بەشەكان لەم ناوچەیە دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان، کورتەیەک بۆ وەزیری بەرگری باسكرا، وتیشی: هەروەها سەردانەکە بە مەبەستی بینینی دۆسیەی ئەمنی و ئەنجامە بەدەستهاتووەکانی ئەم ماوەیە لە كەرتی ئەلعەیس و موتیبیجە لە ڕۆژئاوای سەلاحەدین بووە.
وەزیری بەرگری جومعە عیناد بەسەرۆكایەی وەفدێكی باڵای ئەمنی بەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سەلاحەدین بۆ بینینی بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەکان و دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.