میسان / INA
ئەمرۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی مەیسان ، تەئکیدیکردەوە لەسەر جێگیربوونی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە، هاوکات هۆشداریشی دا لەو دەنگۆ و پروپاگەندانەی کە بڵاو دەکرێنە بە پەنابردنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی لە دژیان، تەئکیدیشی لە کۆنترۆڵکردنی ناکۆکی خێڵەکان کردەوە لە ئێستا و ھاتوشدا کە لەپارێزگاکەدا ڕوودەدەن.
لیوا محەمەد جاسم ئەلزبەیدی، سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:"دۆخی ئەمنی پارێزگای میسان زۆر باشەو ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس دەکرێت ڕاست نییە.
وتیشی: پێویستە هەموو کەسێک ئاگادار بێت لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیاری وەربگرێت، هۆشداریشی دا لە بەردەوام بوونی ئەو دەنگۆیانە کە داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەن "
سەبارەت بەو ململانێیە خێڵەکییەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەناحیەی "ئەلعەزیر" لەباشووری پارێزگاکەدا ڕوویدا، تاکیدی کردەوە کە:"دۆخەکە چارەسەرکرا، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرت بەسەر گوندی "ئەلفرقە" لە باشوری قەزای ئەلعەزیر"
ھەروەک وتیشی: "هاوڵاتیان پێشوازییان لە چوونەژوورەوەی هێزە ئەمنییەکان کرد و کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندوە "
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا