بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە .وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕێنمای،لەسەر نیشانەکانی گۆڕانی کەش و هەوا بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە بە پشت بەستن بە بەرپرسیارێتی ئەکادیمی و ئەرکە زانستییەکان و پشتیوانی لە کەرتە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت و تەواوکردنی بەرنامە زانستییەکان ،بەئاماژە بە گۆڕانی کەش و هەوا، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەشەکانی زانست و تەکنۆلۆژیای سەرجەم زانکۆ و سەنتەرەکانی توێژینەوەی خۆی ڕاسپاردووە بۆ پشتیوانی کردن لە ڕاسپاردەکانیان، لە سیمینار و وۆرکشۆپ و کۆنفرانس و توێژینەوە و چالاکییە تایبەتەکانی بۆ بەرزکردنەوەی دەرخستنی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کێشەکانی کەش و هەوا و دەستنیشانکردنی کاریگەرییان لەسەر عێراق لە ڕێگەی تێڕوانینێکی ستراتیژی یەکخراوەوە.
ھەروەک لەراگەیندراوەکەدا ھاتوە:"زانکۆکانی عێراق پێشڕەویی و بوارە کارپێکراو و تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنانی پرۆژە و داهێنانی هاوچەشن و گەشەسەندنی بەردەوامی گرتۆتەبەر و ئەنجامی کێبڕکێی ئەرێنیانیشی بەدەستھێناوە لە ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، کە چۆنایەتی پەروەردە، کرداری کەش و هەوا، وزەی پاک ، وەک پێوەر دیاری کردون.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا