دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی هۆکارەی مانەوەی عەمرەکاران لە فڕۆکەخانەکانی سعودیە ڕوون دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 7-05-2022, 13:30
  • +A -A

    بەغداد/INA - نصار ئەلحاج

    ڕۆژی شەممە ،دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لەعێراق ، هۆکارەکانی دواکەوتنی گەشتی گەرانەوەی عەمرەکاران بۆ عێراق ، لەفڕۆکەخانەی سعودیە ڕوونکردەوە و تەئکیدیکردەوە کەهەموو هێڵە ئاسمانییەکان ڕوو لەسعودیە دەکەن بۆ هێنانەوەی عەمرەکاران بۆ بەغداو پارێزگاکانی دەیکەی عێراق.
    ووتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق "جیهادی ئەلدیوان "بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:"ئاسمانی عێراق بەهۆی گەردەڵولی خۆڵبارینەوە داخرا، ھەر بۆیە زۆر بەی گەشتەکان دواخران، بەگەشتی هێنانەوەی عەمرەکارانیش، ئەمەش بۆتە هۆی قەرەباڵغی و فشاری ژمارەی زۆری ڕێبواران بۆ سەر فڕۆکەکان"
    وتیشی: "پەیوەندی بەردەواممان هەیە لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سعودیە و کاتێک کەش و ھەوا جێگیر بوو و و ئاسمانەکان کرانەوە، هەموو هێڵە ئاسمانییەکان ئامادەدەکرێن بۆ گەشتی هێنانەوەی عەمرەکاران لە سعوودیا بۆ بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق"
    شیانی باسە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەندین گرتە ڤیدیۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کە تیایدا ، ژمارەیەکی زۆر لە عەمرەکارانی عێراقی لە فڕۆکەخانەکانی سعودیە نیشاندەدات کە چاوەڕوانی گەڕانەوەی گەشتە ئاسمانییەکانن بۆ وڵات.