بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە "جومعە عەنادی " وەزیری بەرگری ، بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی ڕۆ گەیشتە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سەلاحەدین بۆ ئاگادار بون و زانین و بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەکان و بارودۆخی ئەمنی پارێزگاکە.
ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ھاتوە ، ئەمرۆ "جومعە عەنادی" وەزیری بەرگری گەیشتە فەرماندەیی سەلاحەدین و لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزی زەمینی و یاریدەدەری فەرماندەی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە و ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری کۆبویەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"وەفدە ئەمنیەکە ، سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدینیان کرد بۆ ئەوەی بە وردی ئاگادری بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەکان و دۆخی ئەمنیی ئەوێ ببینن".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد