بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە، بانکی ڕافیدەین ، هۆشداریدا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی بانگەشەی پێدانی پێشینە دەکەن .
لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) بڵاوی کردەوە ، بانکەکە داوای لە کڕیارەکانی کردووە کە مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنانە نەکەن کە بانگەشەی پێدانی سلفە و قەرز دەکەن بە هاوکاری بانکەکە، ئەوەشی وت "هیچ نێوەندێک لە نێوان بانک و ئەو لاین و شوێنە نایاساییانە بونی نی یە.