عه‌ته‌به‌ی عه‌له‌وی: زیاتر له‌ 5,5 ملیون كه‌س له‌رۆژانی جه‌ژن سه‌ردانی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌فیان كردووه‌

ناوخۆ
  • 6-05-2022, 23:45
  • +A -A

    نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف ـ INA
    عه‌ته‌به‌ی عه‌له‌وی پیرۆز ئه‌مرۆ هه‌ینی راگه‌یاند كه‌ زیاتر 5،5 ملیون كه‌س له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز سه‌ردانی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌فیان كردووه‌.

     عه‌ته‌به‌ی عه‌له‌وی پیرۆز له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌توو راگه‌یاند" ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز سه‌ردانی پارێزگای نه‌جه‌فی ئه‌شره‌فیان كردووه‌ گه‌یشتووه‌ 5 ملیون و 659 هه‌زار و 542 كه‌س. 

     ساڵانه‌ له‌ نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف له‌رۆژانی جه‌ژندا به‌ملیونان كه‌س سه‌ردانی گۆرستانی سه‌لام و عه‌ته‌به‌ی عه‌له‌وی پیرۆز ده‌كه‌ن.