بەغدا -INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی مردن و توشبووانی بە پەتای تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری عێراقدا ئەژمار کرد.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەلێدوانێكی بەكەناڵی عێراقی وت: "ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە عێراق نوێ نییە و فەرمانگەكانمان لە سەرتاسەری عێراق ٨ حاڵەتی مردنیان تۆمارکردووە و ٤٠ حاڵەتی تای خوێنبەربوونی تۆمارکردووە کە نیوەیان لە پارێزگای زیقارن.
ناوبراو، داوای لە میدیاکان کرد، کە پشتگیری ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکەن، وتیشی: "ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر لە توشبوون بە تای خوێنبەربوون هەیە".